کۆنتی لە ئیدارەى ئینتەرمیلان توڕەیە

کۆنتی لە ئیدارەى ئینتەرمیلان توڕەیە


2019-11-06

2247 جار خوێندراوەتەوە

+

ئەنتۆنیۆ کۆنتی رەخنەى توندی ئاراستەى ئیدارەى ئینتەرمیلان کرد بەوەى ئەو یاریزانانەیان بۆ نەکریوە کە خۆی داواى کردوە.

پاش شکستی ئینتەرمیلان بەرامبەر دۆرتمۆند لە چامپیۆنز لیگ، کۆنتی رەخنەى توندی لە بازاری گواستنەوەى یاریزانانی یانەکەى گرت.

کۆنتی ئاماژەى بەوەدا کە ئەو خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانە کە جگە لە گۆدین هیچ یاریزانێکی تری نازناوی بەدەست نەهێناوە.

وتیشی: من داواى یاریزانی خیبرە دارم کردوە بۆ یارییەکی لەم جۆرە بەڵام ئیدارەى یانەکە بارێلای بۆ کریوم لە کالیاری و سینسی بۆ گواستومەتەوە ریزەکانمان لە یانەى ساسولۆوە.

کۆنتی یەکێکە لەو راهێنەرانەى بەردەوام کێشەى لەگەڵ ئیدارەى یانەکەى هەبوەو پێشتر لە یوڤانتۆس و چێڵسیشدا هەر لەسەر ئەو کێشانەدورکەوتەوە.



Source link

Leave a comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *