ڤیدیۆ.. لە مۆندیالى خوار ١٧ ساڵدا بەڕازیل و فەڕەنسا و ئیسپانیا و مەکسیک براوەبوون

ڤیدیۆ.. لە مۆندیالى خوار ١٧ ساڵدا بەڕازیل و فەڕەنسا و ئیسپانیا و مەکسیک براوەبوون


2019-11-07

1972 جار خوێندراوەتەوە

+

لە مۆندیالى خوار ١٧ ساڵدا، بەڕازیل لە چیللى بردەوە و شانبەشانى فەڕەنسا و ئیسپانیا و مەکسیک سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى ١٦ى جامى جیهانى خوار ١٧ ساڵدا، کە لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەى بەڕازیلى ڕێکخەرى پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر هەڵبژاردەى چیللى یاریکرد.

بەڕازیل بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە یارییەکى تردا، هەردوو هەڵبژاردەى فەڕەنسا و ئوسترالیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و فەڕەنسا بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و خۆى گەیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایى.

هەروەها هەڵبژاردەکانى ئیسپانیا و مەکسیکیش گەیشتنە قۆناغى چارەکى کۆتایى، دواى ئەوەى بەدواییەکدا لە هەڵبژاردەکانى سەنیگال و ژاپۆنیان بردەوە.

 

گ . ف

 



Source link

Leave a comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *