لێدوانى حەکیمى لەسەر ئەگەرى گەڕانەوەى بۆ ڕیاڵ مەدرید

لێدوانى حەکیمى لەسەر ئەگەرى گەڕانەوەى بۆ ڕیاڵ مەدرید


2019-11-06

3663 جار خوێندراوەتەوە

+

ئەشرەف حەکیمى یاریزانى خواستراوى دۆرتمۆند بەدوورى نازانێت بگەڕێتەوە ڕیزەکانى ڕیاڵ مەدرید.

لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى مۆندۆى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، ئەشرەف حەکیمى مەغریبى یاریزانى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى، کە بەخواستن یارى بۆ یانەى دۆرتمۆندى ئەڵمانى دەکات، ئاماژە بە ئەگەرى گەڕانەوەى بۆ یانە مەدریدیەکە دەکات لە داهاتوودا.

حەکیمى، کە هاوینى داهاتوو ماوەى خواستنەکەى تەواودەبێت، لە وەڵامى ئەگەرى گەڕانەوەى بۆ ڕیاڵ مەدرید دەڵێت “بۆ نا، ئەو ماڵى خۆمە کە تێیدا گەورەبووم”.

ئەم لێدوانەى حەکیمى دواى ئەوە هات، لە یارى یانەکەى بەرامبەر ئینتەر میلان لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا، ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و توانیشى دوو گۆڵ تۆماربکات و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەیان بردەوە.

 

گ . ف



Source link

Leave a comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *