بۆ کلاسیکۆ زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید گۆڕانکاری دەکات

بۆ کلاسیکۆ زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید گۆڕانکاری دەکات


11کاتژمێر پێش ئێستا

14349 جار خوێندراوەتەوە

+

پێشبینی دەکرێت ڤالڤێردی بەشێوەیەکی سەرەکی لەهێلی ناوەراستی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بەرشەلۆنە یاریی بکات و کۆرتواش دەگەرێتەوە بۆ پێکهاتەى سەرەکی.

26ی ئەم مانگە یانەى بەرشەلۆنە لەناو کامپ نوی لەکاتژمێر 2ی نیوەرۆ لەخولی ئیسپانیا  میوانداری ریاڵ مەدرید دەکات.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئاس و مارکاى نزیک لە ریاڵ مەدریدەوە زیدانی راهێنەر لە ئاستی ڤالڤێردی یاریزانی هێلی ناوەراست رازیەو گەر تۆنی کروز تا کلاسیکۆ لە پێکان چاک نەبوەوە، بەشێوەیەکی سەرەکی پشتی پێ دەبەستێت.

بۆ پێگەى هێلی گۆڵچیش کە پێشتر بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە دورخرابوەوە، پێشبینی دەکرێت جارێکی تر کۆرتوا بگەرێتەوە پێکهاتەى سەرەکی.

لە ئێستادا ریاڵ مەدرید بە 18 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرتوەو بەرشەلۆنەش بە 16 خاڵ لەپلەى دوەمدایە.



Source link

Leave a comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *